فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت نەوتی فەلات قارە لە دوورگەی لاوان
شەممە ۳۰-۱۰-۱۴۰۲   |  20-01-2024

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە شیرکەت نەوتی لاوان، ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” بۆ جارێکی دیکە لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و پێداگریان لەسەر خواستەکانیان و هەروەها وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان کرد.