فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت نەوتی ئاغاجاری
یەکشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۲   |  28-01-2024

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت نەوتی ئاغاجاری، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” بۆ جارێکی دیکە لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و پێداگریان لەسەر خواستەکانیان و هەروەها وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان کردەوە.