کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە سەنعەت نەوت لە تاران
شەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۲   |  17-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە سەنعەت نەوت، لەسەر بانگەوازی پێشوو، رۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، لە بەرامبەر کۆشکی سەرۆک کۆماری لە تاران، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “سازماندانی کرێکاران”، “درانی حەقدەست و مەزایای شۆغڵیان”، “نەمانی پەیمانکار”، “دابین کردنی هێزی کار”، “پێداچوونەوە بە گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “شیفتی بوونی کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی بە پێی سیستمی دوو بە دوو، “پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی دامەزرانی کرێکاران و بیمە کردنی شۆفیرەکان” بوون. کرێکارانی ناڕازی ڕاشیانگەیاندووە، تا کاتێک کە خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێ، دەست لە کۆبوونەوە هەڵناگرن.