کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی بەندەرعەباس
یەکشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۳   |  02-06-2024
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی بەندەرعەباس، لەئاست دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: چەندین مانگە حەقدەست و مەزایاکانیان پەرداخت نەکراوە و ئەمەش بووەته هۆی ئەوەیکە گوشارێکی زۆر لەباری ئابوورییەوە بکەوێت سەریان. کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم شارەدارییە، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.