کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی مەنتەقەی ٤ی زاهێدان
شەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۳   |  15-06-2024
کرێکارانی شارەداریی مەنتەقەی ٤ی زاهێدان، ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی مەنتەقەی ٤ی زاهێدان، چوارەمین ڕۆژە کە لەئاست نەدرانی بڕی چوار مانگ حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، لەناو شارەداریی مەنتەقەی ٤ دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشەکانیانن.