کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی یاسووج
دوشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۱   |  20-02-2023
کرێکارانی شارەداریی یاسووج، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لەناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی شارەداریی یاسووج لەئاست دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها باقی مۆتاڵباتەکانیان لە بەرامبەر بینای ئوستانداریی کۆهگیلویە و بوێرئەحمەد، دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەوگرفتەکانیان بوون.