کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی مەریوان
سێشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۳   |  08-10-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر، کرێکارانی شارەداریی مەریوان وێڕای بنەماڵەکانیان، لە حەساری ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی ، لەم کۆبوونەوەیەدا وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی سەبارەت بە بارودۆخی کاریان، خوازیاری درانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.