کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی شادگان
دوشەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۴   |  04-08-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی شادگان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بەدواخرانی بەردەوامی حەقدەستەکانیان و بە ڕاخستنی خوانی خاڵی لە بەرامبەر ئەم ناوەندە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازیی بە وتنەوەی درووشمی “بنەماڵەکانمان برسیانە” خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون. کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: هەتا ئێستا چەندین جار داواکارییەکانمان بە بەرپرسانی شارەداریی ڕاگەیاندووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.