فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی مەنتەقەی ٢ی زاهێدان
چوارشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۴   |  20-08-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی مەنتەقەی ٢ی زاهێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەستەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئەم ناوەندە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: زیاتر لە پێنج مانگە حەقدەستەکانیان پەرداخت نەکراوە و سەرەڕای پەیگیری و بەدواداچوونی بەردەوامیان بۆ لای بەرپرسانی شارەداریی، هیچ وەڵامێکیان پێنەدراوەتەوە و هیچ هەنگاوێک بەئاڕاستەی جێبەجێ کرانی خواستەکەیان هەڵنەگیراوە.