کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی ئیلام
شەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۲   |  28-10-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداریی ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، کرێکارانی بەشی خزمەتگوزاری شارەداریی ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی بڕی چوار مانگ لە حەقدەست و مەزایاکانیان، لە بەرامبەر دادسەرای گشتی ئەمشارە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.