کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە پێترۆشیمی ماەشەهر
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی پایانەکان و کۆگاکانی پێترۆشیمی بەندەر ماەشەهر، لە ناڕەزایەتیی بە بەکردەوە دەرنەهێنانی “گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان” و “لەخوارەوە بوونی ئاستی حەقدەست و مەزایاکانیان”، لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری نەمانی هەڵاواردن و دانی حەقدەستی یەکسان هاوشێوەی کرێکارانی بەشەکانی دیکە لە شیرکەتەکانی پێترۆشیمی لە ناوچەکەن.