فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلات قارە لە دوورگەی سیری
یەکشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۲   |  31-12-2023

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە ناوچەی عەمەلیاتی سیری، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خۆازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” بوون و بە کۆبوونەوە لەشوێنی کارەکەیان، خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.