کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت نەوتی بەهرێگان
هەینی ۲۹-۱۰-۱۴۰۲   |  19-01-2024
کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە شیرکەت نەوتی بەهرێگان، رۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” بۆ جارێکی دیکە لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و پێداگریان لەسەر خواستەکانیان و هەروەها وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان کرد.