کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی میللی فوولادی ئێران
دوشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۲   |  13-11-2023
ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی “گرووپی میللی سەنعەت فوولادی ئێران” لە ئەهواز، بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، کرێکارانی گرووپی میللی سەنعەتی فوولادی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ چەندەمین جار لە بەرامبەر بینای بەڕێوەبەرایەتیی ئەم شیرکەتە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.