فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی شارەدارییەکانی خوزستان
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی شاغڵ لە شارەدارییەکانی خوزستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، لە بەرامبەر بینای ئوستانداری ئەهواز دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی لە ئێعتڕاز بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، دامەزراندنیان لە لایەن بەرپرسانەوە دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. کرێکارانی ناڕازی هەروەها خوازیاری درانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بوون.