کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوت و گازی گەچساران
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024
ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەت نەوت و گازی گەچساران، لە بەرامبەر ئیدارەی ناوەندی نەوت و گازی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە: “پێداچوونەوە بە گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان”، “شیفتی بوونی کرێکارانی ئیداری و پشتیوانی بە پێی سیستمی دوو بە دوو، “پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی دامەزرانی کرێکاران و بیمە کردنی شۆفیرەکان” بوون. کرێکارانی ناڕازی ڕاشیانگەیاندووە، تا کاتێک کە خواستەکانیان جێبەجێ نەکرێ، دەست لە کۆبوونەوە هەڵناگرن.