کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان
شەممە ۲۵-۰۱-۱۴۰۳   |  13-04-2024
کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، بۆ جارێکیتر دەستیاندایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەت نەوتی لاوان، بۆ جارێکیتر و بەردەوام بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.