فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی فوولادی سیرجان ئیرانیان
هەینی ۱۴-۱۱-۱۴۰۱   |  03-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شیرکەتی “فوولادی سیرجان ئیرانیان” لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممەی ئەم حەفتەیە، بە خۆبواردن لە چوونەوە سەر کارەکانیان، لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە.

کرێکارانی ناڕازی لەڕێگەی دەست لەکار کێشانەوە و کۆبوونەوە، لەئاست لەخوارەوەبوونی حەقدەستەکانیان و هەروەها وەدینەهاتنی وادە و بەڵێنی بەڕێوەبەرانی شیرکەت، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.