کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی خارک
سێشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۳   |  14-05-2024
کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی خارک، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانە، ئەمڕۆ سێشەممە بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگ لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.