فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتیی میللی حەفاری نەوت لە ئەهواز
یەکشەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۳   |  02-06-2024

کرێکارانی شیرکەتیی میللی حەفاری نەوت لە ئەهواز، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی جۆزەردان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتیی میللی حەفاری نەوتی ئەهواز، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە لە ئەهواز و یەکێک لەناوچە پڕلە نەوتەکانی جنووب، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستکانیان لەوانە، “حەقدەستی دادپەروەرانە”، “بەکردەوە دەرهێنانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان” و “دانی بۆنی کارمەندی” بوون.