فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە دوورگەی لاوان
شەممە ۰۲-۰۴-۱۴۰۳   |  22-06-2024

کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە دوورگەی لاوان، ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕ، بۆ جارێکی  دیکە دەستیان لەکار کێشایەوە و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانەیاندا، بۆ جارێکی دیکە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردان، ٣ هەزار کەس لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە سی ناوەندی سەنعەتی و پێترۆشیمی، لە ناڕەزایەتیی بە وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە دوایین ئۆڵتیماتیۆمی کرێکارانی بەشی سەنعەتی نەوت، دەستیان لەکار کێشابوویەوە و لە شوێنی کارەکانیان، دەستیان دابووە کۆبوونەوە.