کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە شیرکەت نەوتی ئاغاجاری
یەکشەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۳   |  18-08-2024
کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، بەپێی ڕواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.