فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لەناوچەی نەوتی لاوان
هەینی ۰۹-۰۶-۱۴۰۳   |  30-08-2024

کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی لاوان، ئەمڕۆ هەینی ٩ی خەرمانان، بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی هەروەک باقی هاوکارەکانیان لە ناوچەی بهرگان و بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیانن.