فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی شەمسی ئەنزەلی
پێنجشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۳   |  05-09-2024

کرێکارانی شیرکەتی شەمس ئەنزەلی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی خەرمانان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتی شەمسی ئەنزەلی لە ناڕەزایەتیی بە گۆڕانی بیمەی کرێکاری بۆ کارمەندی لە ساڵی ٩٢ تا ٩٨، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و لەبەرامبەر بینای ئەم شیرکەتە لە ئەنزەلی، دەستیان داوەتە کۆبوونەوە.