کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان
هەینی ۲۳-۰۶-۱۴۰۳   |  13-09-2024
کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی لاوان، ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی خەرمانان، بۆ جارێکی دیکە لەئاست جێبجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایه کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی لاوان، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانە، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.