کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە دوورگەی سیری، ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی خەرمانان، وێڕای باقی هاوکارەکانیان لە دوورگەی لاوان، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایه کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی سیری، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانەیان و بە بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.