کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی بەهرەبەرداری مێترۆی تاران
سێشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۳   |  26-11-2024
کرێکارانی شیرکەتی بەهرەبەرداری مێترۆی تاران، لە ئێعتڕاز بە ناکارامەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و شارەداریی تاران لە بەڕێوەبردنی کار و باری ئیجرایی و پەرداخت نەکرانی حەقدەستەکان، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی سەرماوەز، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا بە وتنەوەی درووشمی “سپاردنی شیرکەت قەدەغەیە”، لەئاست ئەسپاردنی ١٠٠ لەسەدی سەهامی ئەم شیرکەتە بە شارەداریی تاران و هەروەها لەئاست پەرداخت نەکرانی ٨ مانگ حەقدەست و مەزایاکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.