فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە پاڵاوگەی فەجری جم
سێشەممە ۲۰-۰۹-۱۴۰۳   |  10-12-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی سەرماوەز، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی “فەجری جم”، بە خواستی دیاری کردنی “سەقفی حقووق”، بۆ جارێکی دیکە لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە بە وتنەوەی درووشمی “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان، بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، بەکردەوە دەرهاتنی “طرح اقماری”، یەکسانسازی حقووق و حەقدەستەکان و سوودمەندبوون لە ڕفاهیاتی شیرکەت” بوون.