
کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە دوورگەی لاوان، بەپێی ڕەواڵی کۆبوونەوەی حەفتانەیان، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی بەفرانبار، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایه کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی لاوان،لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.