فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی پانیا پەرتۆ کەهرۆبا لە ئەندیمێشک
هەینی ۲۸-۱۰-۱۴۰۳   |  17-01-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرنبار، کرێکارانی شیرکەتی “پانیا پەرتۆ کەهرۆبا” لە شارۆچکەی پیشەسازی ئەندیمێشک، لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان، نەبوونی بیمەی تەکمیلی، فیشی حقووقی و نەبوونی بیمەی سەختی کار، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باشە، بەدوای ئەم کۆبوونەوە ئێعتڕازییە، بەرپرسانی شیرکەت کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەپارێزرێن، شەوی ڕابردوو بە بیانوی تەعتیل بوونی کارخانە، پێشیان بە چوونە سەرکاری کرێکارانی شیفتی شەو گرتووە.