فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان
هەینی ۱۲-۱۱-۱۴۰۳   |  31-01-2025

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە دوورگەی لاوان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی رێبەندان، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە لە شوێنی کارەکەیان، دەستیاندایه کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
جێگای ئاماژەیە، ئەم کرێکارانە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانیش بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” دەستیان دابووە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان ببوون.