کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران
یەکشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۴   |  13-04-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران، بە کۆبوونەوەی لە حەساری نووسینگەی ناوەندیی ئەم شیرکەتە و میوانخانەی نەرگسی، لەئاست کەمتەرخەمی بەرپرسانی شیرکەت بە خواستەکانیان و پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.