فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی بەرقی ناوچەی فارس
شەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۴   |  19-04-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی بەرقی ناوچەی فارس، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، لە بەرامبەر وەزارەتی وزە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کرێکارانی شیرکەتی بەرقی ناوچەی فارس، لە ناڕەزایەتیی بە نوێ نەکرانەوەی ئایتێمی خزمەتگوزاری خۆش بژێوی، پەرداخت نەکرانی حەقدەست و مەزایاکان، جێبەجێ نەکرانی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان و هەڵاواردن لە نێوان پێرسۆنێل و کارمەندان، لە بەرامبەر بینای وەزارەتی وزە، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.