فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلاتی قاڕە لە دوورگەی سیری
شەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۴   |  07-06-2025

کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە دوورگەی سیری، ڕۆژی هەینی ١٦ی جۆزردانی ١٤٠٤، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایه کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی سیری، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانەیان و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.