فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی پاڵاوتنی گازی هووەیزە
شەممە ۱۷-۰۳-۱۴۰۴   |  07-06-2025

کۆمەڵێک لە کرێکارانی خۆجێیی شاغڵ لە شیرکەتی پاڵاوتنی گازی هووەیزە، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی جۆزردانی ١٤٠٤،  لە ناڕەزایەتیی بە درێژنەکرانەوەی گرێبەستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: چەندین ساڵە لەم شیرکەتە کار دەکەن، بەڵام ئێستا لە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانمان خۆدەبوێرن. شایانی باسە، ئەم کرێکارانە هەتا ئێستا چەندین جار بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە باردودۆخی کاریان و نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە، بەڵام بەرپرسانی شیرکەت هیچ وەڵامێکیان پێ نەداونەتەوە.