کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران
یەکشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۲   |  30-07-2023
کۆمەڵێک لە کڕێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژ، کرێکارانی فەرمی شیرکەتی نەوت و گازی گەچساران، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان و دواخرانی حەقدەستەکانیان، لە بەرامبەر بینای ناوەندی ئەم شیرکەتە لە گەچساران، دەستیاندایە کۆبوونەوە.