کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی شووش
شەممە ۰۱-۰۷-۱۴۰۲   |  23-09-2023
کرێکارانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی شووش، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی شەممە ١ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی شووش، لە حەساری ئەم شیرکەتە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری درانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها دانی حەقی بیمەکانیان بوون.