فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی خزمەتگوزاری شەبنەم لە چابەهار
چوارشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۴   |  15-10-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کرێکارانی شیرکەتی خزمەتگوزاری شەبنەم، لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی حەقدەست و حەقی بیمەکانیان، لە بەرامبەر شارەداریی چابەهار، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی دەڵێن: پێنج مانگە حەقی بیمەکانمان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی پەرداخت نەکراوە، هەروەها دوو مانگیشە، هیچ حەقدەستێکیان پێنەدراوە. پێویستە بکوترێ کە سەرنج ندان بە خواستی کرێکارانی خزمەتگوزاری شارەداریی، نەتەنیا ژیانی بنەماڵەکان دەخاتە مەترسییەوە، بەڵکوو بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسان، دەبێتە هۆی پێکهاتنی قەیرانی ژینگەیی.