فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی خارک
چوارشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۴   |  05-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی کرێکارانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکاران و کارمەندانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە ناوچەی خارک، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیەدا خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “پێداچوونەوە بە دیاری کردنی حقووقی لانیکەمی کرێکاران، سڕینەوەی سەقفی حەقدەستی پێرسۆنێلی عەمەلیاتی، نەمانی سەقفی سەنەواتی خانەنشینی، گەڕاندنەوەی ماڵیاتە وەرگیراوەکان بەپێی یاسای ئێستا، بەکردەوە دەرهاتنی مادەی ١٠ و پەرداختی بەک پەی ئەم مادەیە، سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت و جیانەکرانەوەی کارەکان بەپێی شارەزایی و پشتیوانی” بوون.