کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە پاڵاوگەی فەجری جم
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی کرێکارانی پیشەسازی نەوت و گاز، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ژمارەیەک لە کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە پاڵاوگەکانی فەجری جم، سیری و سەکۆ نەوتییەکانی نەسر و ئیلام، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوانەدا خوازیاری “پێکهێنانی ئەنجوومەنی سێنفی کرێکاری، پێداچوونەوە بە گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی شۆفیرانی کرایەیی، دابین کردنی سرویسی هاتوچۆ، پەرداخی سەرجم حەقدەست و مەزایاکان، نەمانی سەقف و پەرداختی سەرجەم سەنەواتی خانەنشینی، بردنەسەرێی پایە حقووق و تێکەڵنەکرانەوەی سندووقی خانەنشینی لەگەڵ باقی سندووقەکانی دیکە بوون.”