فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی لاوان
چوارشەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۴   |  19-11-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارانی ڕەسمی و پەیمانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی لاوان، بەمەبەستی وەدیهاتنی خواستەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کرێکارانی ناڕازی وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر چارەسەر نەکرانی کێشەکانیان، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “درانی سەرجەم حەقدەستی کرێکاران”، “نەمانی بەربەستەکانی داسەپێندراو بەسەر سەنەواتی خانەنشینی”، “پێداچوونەوە بە پایە حقووقی کرێکارانی تازە دامەزراو”، “گەڕاندنەوەی ماڵیاتەکان”، “بەکردەوە دەرهێنانی تەواوی مادەی ١٠ و پەرداختی سەرجەم بەک پەی ئەم مادەیە” و “سەربەخۆیی سندووقی خانەنشینی نەوت، پەسەندکرانی ئەساسنامەی سەربەخۆ و پێشگرتن بە بەکارهێنانی سندووق” بوون.