کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فرۆشگای زنجیرەیی ڕفا لە زەنجان
یەکشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۴   |  26-10-2025

ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکارانی فرۆشگای زنجیرەیی ڕفا لە شاری زەنجان، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای ئەم فرۆشگایە، خوازیاری پەرداخت کرانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان بوون.
بەوتەی کرێکارانی ناڕازی، نزیکەی ٥٠ کرێکاری ژن و پیاو لە لقی ٥ی فرۆشگای زنجیرەیی ڕفا کار دەکەن کە زیاتر لە سێ مانگ حەقدەست و ٧مانگ حەقی بیمەی دواخراویان هەیە کە پەراخت نەکراوە. دەشڵێن: ٤٠ لەسەدی حەقدەستی مانگی ڕەزبەر و هەروەها حەقدەستی مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانانیان پێ نەدراوە. هەروەها ئاماژەێان بەوە کرد کە ئێمە لانیکەمی حەقدەست وەردەگرین و دواخرانی تەنانەت یەک مانگ لە حەقدەستەکانمان کێشە و گرفتێکی زۆرمان بۆ درووست دەکات، چ بگات بەوەیکە سێ مانگ حەقدەستەکامان دوابخرێ.