کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فوولادی ئەهواز
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024
ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، کرێکارانی فوولادی ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و نەڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازای بەدوای کۆبوونەوەی گشتی کرێکاران بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر دێژەدان بە خەبات لەدژی دەستوپێوەندەکانی عەلیمحەممەدی بەڕێوەبەری گشتی وەلانراو و ئەستاندنەوەی خاوەندەرایەتی لە بانکی میلی، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، یەکسان سازی حەقدەستەکان لەگەڵ کرێکارانی فوولادی ئۆکسین، گەڕانەوە بۆ سەر کاری کەریم سیاحی و گرێبەستی کردنی کرێکارانی شەفەق بوون.