کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فوولادی خۆراسان لە نیشابوور
دوشەممە ۳۰-۰۴-۱۴۰۴   |  21-07-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کرێکارانی شاغڵ لە کارخانەی فوولادی خۆراسان لە نیشابوور، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم کارخانەیە، لەئاست دەست ڕۆیشتنی باند و کەسایەتییە گەندەڵەکان لەم دامەزراوە پیشەسازییە و دانانی “ئەمیرڕەزا هەیهات” وەک بەڕێوەبەری گشتی ئەم کارخانەیە، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.