فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی فوولادپارس لە بەرامبەر فەرمانداریی سوومەعەسەرا
شەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۴   |  16-08-2025

بەدوای پچڕانی بەردەوامی کارەبای شیرکەتی “فوولادپارس دەیلەم” لە لایەن شیرکەتی دابین کردنی کارەبا، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە بەرامبەر فەرمانداریێ شارستانی سوومەعەسەرا، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
شایانی باسە، لە ١٠ ڕۆژ لەمەوبەرەوە کارەبای ئەم کارخانەیە بەهۆی قەرزداربوونی ئەم ناوەندە بە شیرکەتی دابین کردنی کارەبا و ڕەزامەندنەبوونی شیرکەتی بەرق لەگەڵ بە ڤێستی کردنی قەرزەکان، چالاکی و بەرهەمهێنان لەم کارخانەیە ڕاگیراوە.