کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی نەوت و گازی گەچساران
شەممە ۱۳-۰۳-۱۴۰۲   |  03-06-2023
کۆمەڵێک لە کرێکارانی نەوت و گازی گەچساران ڕۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی بەشی حەراسەتی نەوت و گازی گەچساران، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، لە بەرامبەر بینای نوێنەری خەڵکی ئەمشارە لە مجلیسی ڕژیم، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.