کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی “هێپکۆ”ی ئەراک
شەممە ۲۰-۰۳-۱۴۰۲   |  10-06-2023
ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردان، کرێکارانی کارخانەی “هێپکۆ”ی ئەراک، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی تەمەنی خانەنشینی و دژوار کردنی بارودۆخی خانەنشینی پێش وەختە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەوتەی کرێکارانی ناڕازیی، ئەمە یاری کردن بە چارەنووسی بە میلیۆن کرێکارە. دەشڵێن: بردنەسەرێ تەمەنی خانەنشینی و پاڕگرافی دژە کرێکاری بەرنامەی حەوتەم، دژ بە بەرژەوەندی کرێکارانە و دەبێ بسڕدرێتەوە.