کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی وزەخانەی سەهەند لە بناو
دوشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۲   |  05-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی وزەخانەی سەهەند لە شاری بناو، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، رۆژی دووشەممە ١٦ی ڕێبەندان، کرێکارانی وزەخانەی سەهەند لە ناڕەزایەتیی بە دواخرانی بڕی ٨ مانگ حەقدەست و مەزایایان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. شایانی باسە، هەڕشە لە کرێکارانی ناڕازی کراوە کە ئەگەر نەیەنەوە سەر کارەکانیان، لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن.