فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پاڵاوگەکانی نەوت و گازی جنووب
سێشەممە ۰۶-۰۶-۱۴۰۳   |  27-08-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی خەرمانان، کرێکارانی پاڵاوگەکانی ٧، ٨ و ٩ی دامەزراوەی گازی پارسی جنووب، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی SPGC بە خواستی، “پەرداخت کردنی سەرجەم حەقدەست و مەزایاکانیان”، “وەڵانانی بەرپرسانی ناکارامە و گەندەڵ”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “نەمانی ئاستەنگی مافی هەمیشەیی خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ١٠ و دانی بەک پەی مادەی یەک”، “جیانەکردنەوەی شوغڵە کردارییەکان”و “پێداچوونەوە بە ئەساسنامەی سەپێندراوی سندووقی خانەنشینی”، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.