فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پاڵاوگەی دووی گازی پارسی جنووبی
شەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۳   |  31-08-2024

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی خەرمانان، کرێکارانی پاڵاوگەی دووی دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی SPGC بە خواستی، “پەرداخت کردنی سەرجەم حەقدەست و مەزایاکانیان”، “وەڵانانی بەرپرسانی ناکارامە و گەندەڵ”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “نەمانی ئاستەنگی مافی هەمیشەیی خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ١٠ و دانی بەک پەی مادەی یەک”، “جیانەکردنەوەی شوغڵە کردارییەکان”و “پێداچوونەوە بە ئەساسنامەی سەپێندراوی سندووقی خانەنشینی”، لە شوێنی کارەکانیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەررسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیانن.